ئەمڕۆ پارێزگایەك كەرەنتین دەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ بە هۆی هەڵكشانی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆناوە لەمڕۆوە پارێزگای نەینەوا كەرەنتین دەكرێت. عودەی عەوبادی وتەبێژی شانەی قەیران لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند لە ڕۆژی چوارشەممەوە هاتووچۆكردن بە تەواوی لە پارێزگاكەدا قەدەغە دەكرێت و هۆكارەكەشی بۆ تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆنا گەڕاندەوە. چەند ڕۆژێكە ژمارەی پێوانەیی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق تۆمار دەكرێت و بە پێی […]