دهۆك-KDP.info- ساڵانە بە بۆنەی بەپارێزگابوونی دھۆكەوە كەرنەڤاڵی جەماوەریی بەرفراوان لە شاری دھۆك بەڕێوە دەچن و وەك بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی دھۆكیش دەڵێ، بە ھۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمساڵ شێوازی چالاكییەكانی رۆژی بەپارێزگابوونی دھۆك گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
حەسەن عارف، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و ھونەری پارێزگای دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ساڵانە بە چەند چالاكییەك رۆژی بەپارێزگابوونی دھۆك بەرز رادەگیرێت و كەرنەڤاڵی جەماوەری بە بەشداریی ھەموو چین و توێژەكان بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئەمساڵ بە ھۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پابەندبوون بە رێنماییەكانی خۆپارێزی، بڕیارمان دا ٥١ ساڵەی بەپارێزگابوونی دھۆك بە شێوەی ئۆنڵاین ئەنجام بدەین".
عارف گوتیشی: "بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٧ی گوڵان، چەندین چالاكی بە شێوەی پەخشكراو لە رێگەی سۆشیال میدیا و راگەیاندنەكانەوە بەڕێوە ببەین، چونكە دەمانەوێ خۆمان لەگەڵ رەوشەكە بگونجێنن، ھەم رۆژی بەپارێزگابوونی دھۆك بەرز رابگرین و ھەمیش گیانی ھاووڵاتیانی دھۆك نەكەوێتە مەترسییەوە".
رۆژی ٢٧ی ئایاری ساڵی ١٩٦٩ بە فەرمی دھۆك بوو بە پارێزگا، بڕیاری بەپارێزگابوونی دھۆكیش، بەرھەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر.
قائید میرۆ