خەڵك-بەشی هەواڵ سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرپرس لە پارێزگەی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنەی دەستی لە تاوانی كوشتنی پۆلیسێكدا هەبوو لە پارێزگەكە، دەستگیركرا. ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرپرس لە كەركوك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:”لەدوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون، هێزە ئەمنییەكان توانیان سەرەداوی تاوانی كوشتنی پۆلیس (بەهجەت ئەنوەر) بدۆزنەوە كە يە چەقۆ سەربڕدراوە و تەرمەكەشی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا بەجێهێڵدراوە”. […]
دوا نوێکردنەوە: 2020-05-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک