كەركوك، یەكێك لەوانەی دەغڵودانی هاووڵاتیانیان دەسوتاند دەستگیركرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق، دەستگیركردنی “تیرۆریستێك كە بەروبومی كشتوكاڵی هاووڵاتیانی دەستوتاند لە ناحیەی زابی سەر بە پارێزگەی كەركوك” ڕادەگەیەنێت. بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن دەزگای هەواڵگری سەربازییەوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فەوجی یەكی لیوای 51ی فیرقەی 14، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد، توانیا یەكێك لەوانەی بەروبومی كشتوكاڵی هاووڵاتیانيان […]