نەخشە ڕێگای خۆپیشاندەران بۆ ئایندەی عێراق

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

بورهان شێخ ڕەئوف وا لە كۆتایی دوو مانگ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە پان و بەرینەكانی خەڵكی عێراق كە بە دروشمی هاتوومەتە سەرشەقام و مافی خۆمم دەوێت نزیك دەبینەوە , بێ‌ ئەوەی هیچ تروسكاییەك لە ئاسۆەوە دیاربێت بۆ كۆتایی هاتن بەو بارو دۆخە لە بەر نەمانی متمانەی خەڵكی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەو تاقم و دەستە تائیفی و میلیشیاویانەی كە ئەوەی لە توانایاندا بێت كردوویانە بۆ بە فیڕۆدانی سامان و داهاتی وڵات و بەكارهێنانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان و حزب و میلیشیاتەكانیان . ئەوەی جاران و ساڵانی پێشوو ڕەوتە تائیفیەكان بەكاریان دەهێنا بۆ خەڵەتاندنی خەڵك و بەلاڕێدا بردنیان بۆ مەبەستە نەگریسەكانی خۆیان , ئەوا ئێستا یەك قروشی قەڵب ناكات , ئێستا ئەم خۆپیشاندانانە بەرگی تائیفیەت و ئتنیكی لە بەر خۆی داماڵی , هەموو هەوڵ و بەڵێن و كۆبوونەوەو ڕیفۆرمەكانی دەستەڵاتدارە گەندەڵەكان كە لە ڕوخساردا چاكسازییەو لە ناوەڕۆكدا بە گەندەڵیەكی ڕێكخراوە دەزانن . ئێستا وەكو ئاژانسەكانی هەواڵ و میدیاكان تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی كە هەرچەندە زوو زوو تۆڕی ئەنتەرنێتیشیان لێ‌ دەبڕن چالاكوانانی مەدەنی باسی دەكەن گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان بووەتە تابلۆیەكی مەزن لە هەموو پارێزگاكانی عێراقدا لەسەر هاوپشتی و یەكگرتوویی هەموو چین و توێژەكانی گەل لە بەرامبەر تاقمێكی دزو گەندەڵ كە وەكو خۆپیشاندەرەكان خۆیان دەڵێن , ئێستا ناڕەزایەتیەكان گۆڕاوە بۆ شۆڕشی تشرین و بووەتە مۆدیلێكی نوێ‌ ی خەبات بۆ یەكسانی و داد پەروەری و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و دژی پاشكۆیەتی و وابەستەیی بۆ وڵاتانی تر . ئەوەی لە ئێستادا بەدی دەكرێت نەمانی متمانەیە بە هەموو بەڵێنەكانی حكومەت و پەرلەمانی عێراق هەر لە گۆڕینی دەستوورو یاسای نوێ‌ ی هەڵبژاردن و كۆمیسیۆنی نوێ‌ ی هەڵبژاردن و گۆڕانكاری لە وەزارەتەكانی حكومەتدا كە هەموو ئەمانە بە فێڵ …