وەزارەتی ناوخۆ سیحرو جادوو نووشتە ى قەدەغەکرد

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

وەزارەتی ناوخۆ سیحرو جادوو نووشتە ى قەدەغەکرد وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف، رێکاری پێویست بۆ قەدەغەکردنی سیحر، جادوو، نووشتە و دەرکردنی جن دەگرنە بەر و ئەو دیاریدە لە هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکەن. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: قەدەغە کردنی دیاردەی سیحرو جاد و نوشتەو دەرکردنی جن بەبیانووی جیاو بێ بنەما لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، دوای ئاراستە کردنی نوسراوی فەرمی بەژمارە ١٥٣ لە رێکەوتی ١٤⁄١٠⁄٢٠١٩ بۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دروست کردنی ھەماھەنگی بۆ بنەبر کردنی دیاردەی (نوشتەو سحرو جادو دەرکردنی جن ) کەلەلایەن ھەندی کەسی بەرژەوەندی خوازو دوور بەھای کۆمەڵایەتی و ئایینی پیرۆزە وە، سۆزی خەڵک دەقۆزنەوە وەزارەتی ناوخۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەنوسراوی فەرمی ژمارە ٢١٦٨٩ لەرێکەوتی ١⁄١٢⁄٢٠١٩ وەڵامی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی دایەوە تیایدا فەرمانی بەبەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم کردوە کەبەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کاری پێویست بۆ نەھیشتنی ئەم دیاردە ئەنجام بدەن. بنەبرکردنی ئەم دیاردەیە یەکێکە لە خاڵەکانی بەرنامەی کاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.