چوارقوڕنە.. منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ لە حەوزی ئاودا خنكا

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد: كەمێك لەمەوبەر تەرمی منداڵێكی تەمەن دوو ساڵان لە ڕەگەزی مێ دانیشتووی شارەدێی چوارقوڕنە، گەڕەكی ڕاپەڕین گەیشتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشیخستەڕوو: بە وتەی كەس وكاری منداڵەكە لەناو ماڵی خۆیان كەوتووەتە ناو حەوزی ئاو و خنكاوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیكردەوە: دوای پشكنینی توێكاری لە پزیشكی دادری […]