سلێمانی...سەرەڕای بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا رێنماییەکان جێبەجێ ناکرێن

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-29 00:00:00 - سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

دوای کۆتایی هاتنی ٧٢ کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنای نوێ، سەرەڕای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی پەتاکە، بەڵام هاووڵاتیان بێ گوێدانە رێنماییەکان سەردانی بازاڕ دەکەن.