هەولێر – KDP.info - به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گۆمرگی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێ قه‌یرانه‌كانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازرگانی و، له‌گه‌ڵ باشبوونی ڕه‌وشه‌كه جووڵه‌ی بازرگانی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕواته‌وه.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران 50% ئاڵوگۆڕی بازرگانی كه‌می كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی كاریگه‌ریی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی بەرۆكی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه".
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان گوتیشی: "به‌راورد له‌گه‌ڵ قۆناخی سه‌ره‌تاییی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستا ڕه‌وشی بازرگانی باشتر بووه و له‌گه‌ڵ باشتربوونی ڕه‌وشی بازاڕ و كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و ئاساییبوونه‌وه‌ی مووچه ئه‌وه ئاستی بازرگانی باشتر ده‌بێت، كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی خواست له‌سه‌ر كاڵاكان له بازاڕ دابه‌زیوه، به‌تایبه‌ت جووڵه‌ی بازرگانیی كهمالیاتهكان كه‌م بووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وەش دا: "هاووڵاتییان زیاتر له بازاڕه‌كان خواستیان له‌سه‌ر ئه‌و پێداویستیانه‌یه ڕۆژانه پێویستیانه و جووڵه‌ی بازرگان‌یش زیاتر له‌سەر ئەو كاڵایانه‌یه کە هاووڵاتییان ڕۆژانه به‌كاریان ده‌هێنن".
ناوبراو زیاتر زانیاری دا و گوتی: "له‌گه‌ڵ دابه‌زینی جووڵه‌ی بازرگانی، داهاتی گومرگیش بۆ نیوه دابه‌زیوه، ئه‌م دابه‌زینی جووڵه‌ی بازرگانییه جیهانی گرتووه‌ته‌وه، نه‌ك ته‌نها كوردستان".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ