كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ ئەمڕۆ كاتژمێر 11ی نیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان لەسەر تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان و چەند بابەتێكی دیكە كۆبوەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 كۆبوونەوە دەكرێت، كە تایبەتە بە خانوە زیادەڕۆییەكان. هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ڕیكلامی بازرگانی دەكرێت و كارتێكەرە ماددە هۆشبەرەكانیش.