هەولێر – KDP.info -به‌ڕێزان هاوسەرۆكان و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و مەكتەبی سیاسیى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
له (45)هه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەركردایەتی و ته‌واوى ئه‌ندامان و جەماوەری یەكێتی دەكه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان، بەشێكی گرنگى بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردستانه، لەگەڵ پارتی دیمو‌كراتى كوردستان و لایەنەكانی دیكەدا، هاوبەشی سەرەكی بوونە لە ده‌سكه‌وته‌كان و پرۆسەی سیاسی و بنیاتنانى دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان و لە چەسپاندنی مافەكانی گەلی كوردستان لە دەستووری عێراقدا.
ئێستاش له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان وه‌ك عێراق و ناوچه‌كه، ڕووبه‌ڕووى دۆخێكى هه‌ستیار و ته‌حه‌دیاتى گه‌وره بووه‌ته‌وه، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به ته‌بایى، كارى هاوبه‌ش و یه‌كڕیزى هه‌یه كه تاکه ڕێگه‌ى سه‌ركه‌وتن و بنه‌ماى هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانه. له ڕابردوودا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى سه‌رۆك مام جه‌لال كه ئه‌مڕۆ به ڕێزه‌وه یادى ده‌كه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، سه‌لمێنه‌رى ئه‌و ڕاستییه‌ن.
بۆ سه‌قامگیریى سیاسى و یەكهەڵوێستى لەسەر پرسە سەرەكییەكانی گەلی كوردستان، تێپەڕاندنى سه‌ركه‌وتووانه‌ى دۆخه‌كه، پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، چاوه‌ڕێى هەڵوێستی كوردستانیانه‌ش له هه‌مووان دەكەین.
له‌م یاده‌دا دروود بۆ گیانى شه‌هیدانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان كه گیانیان له‌پێناو ئازادیى گه‌له‌كه‌یاندا به‌خشى، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له به‌رده‌میاندا داده‌نوێنین و سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌نێرین.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
31/5/2020