تەندروستی هەرێم: 101 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبەجە دەستنیشان كران

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-31 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سەد و یەك تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەستنیشانكران. تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان پیاو و ئافرەت و كچ و كوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەكانەوە، شەش تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون […]