ھەولێر-KDP.info- بهبۆنهی یادی 45 ساڵهی دامهزراندنی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هێمن ههورامی جێگرى سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی تەواوی ھەڤاڵانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان كرد كه ئهمه دهقهكهیهتی:
بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی تەواوی ھەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم، هیواخوازم سەرکەوتووبن.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ھاوبەش و هێزێکی کاریگەری سەر گۆڕەپانی هەرێمی کوردستانە و لەگەل پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانی دیکە لەهەموو وێستگەکان بەتەبایی و یەکڕیزییەوە توانیویانە دەسکەوت و مافی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان بەدەست بهێنن. لەم قۆناغە سەختەش کە بەهۆی لێکەوتە ئابوورییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناو بارودۆخی ناوچەکەو سەرھەڵدانەوەی تیرۆرو مەترسییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک ئاستەنگ و چەسپاندنی ماف و داخوازییەکانی بەرەو ڕووە، بۆیە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی و گیانی تەبایی لە هەموو کات پێویستترەو پێویستە هەمووان بەو گیانە بەسەر ناکۆکی و سەختییەکان زاڵ بین.
جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئەڵقەیەکی گرنگی پرۆسەی چاکسازیی ھەمەلایەنەیەو چاودێری و بەدواداچوونی زیاتر وێستگەیەکی گرنگی دیکەی بەردەم ھەرێمی کوردستانە کە لەسەر ھەموو لایەک دەخوازێت ڕژدتر پشتیوان و ھاوکاری ئەم پرۆسەیە بین.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم..
هێمن ههورامی
جێگرى سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان