هەرێم: قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی 72 كاتژمێر ڕاگەیەنرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ڕاگەیەنراوێكی دەركرد و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی درێژكردەوە. دەركردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی 102 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.