دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەمیرو ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەکات ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌رێز جه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر ـ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
به‌رێزان ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
نۆزده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له جه‌نابتان و سه‌رجه‌م كادر و ئه‌ندامی حزبه‌كه‌تان پیرۆز ئه‌كه‌ین.. هیوادارین كه ساڵی داهاتووتان پری بێت له‌ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوون.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری ساحه‌ی سیاسی كوردستان چاوه‌رێی لێ ده‌كرێت به‌رده‌وامبێت له خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و هاورێ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و گشت هێزه خه‌باتگێره‌كانی گۆره‌پانه‌كه بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و سه‌قامگیری و چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و پیس خۆری .
ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان جهختدهكهینهوه له گه‌رم و گوڕی په‌یوه‌ندی برایانه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌رده‌وامبوونی كاری هاوبه‌شی ئیسلامی و هاوسه‌نگه‌ری بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ئیسڵاحی و به‌رهه‌ڵستكاری ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی ..
جارێكی تر یادی نۆزده‌هه‌مینی
دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌تان پیرۆز بێ و هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن ..
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
31/5/2020