دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرچاوەیەک لە ڕاگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەسپێدەی ڕاگەیاند بڕیاری داخستنی مەرزی باشماخ بۆ ماوەی 75 کاتژمێر دەرچوە بەڵام هێشتا هیچ نوسراوێک بەدەستمان نەگەیشتوە .
دەشڵێت لەئێستادا ژمارەیەک لەبارهەڵگرەکان لەگۆڕەپانی مەرزەکەدا لە جموجۆڵدان ڕەنگە بۆ کاتژمێر 11بڕیارەکە بگات و مەرزەکە بەتەواوی دابخرێت.
هۆکاری داخستنی مەرزەکەش بۆ ئەوەدەگەڕێتە کە 51 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری پێنجوێن ڕاگەیەنراوە و ۆحوکومەتی هەرێمیش لەبەرانبەر پابەندنەبونی ڕێنماییە تەندروستیەکان بڕیاری توندی قەدەغەی هاتوچۆی لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ڕاگەیاند.