لەبارەی دەوامی كارمەندانی تەندروستی ڕوونكردنەوە دەدرێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ   بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دەوامی فەڕمی ڕادەوەستێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دەوامی فەرمی لەگشت دامودەزگا تەندروستییەكانی پارێزگای هەولێر ڕادەوەستێت بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئاشكراشیدەكات، تەنها نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن و نەخۆشخانەكانى ديكه بەشێوەی ئێشكگری لە خزمەتی هاووڵاتیانیدان دەبن.