دیجیتاڵ میدیای سپێده
ته‌ندروستى جیهانى پێشوازى له‌بریارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆى ته‌واو له‌عێراق ده‌كات.
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق پێشوازى له‌بریارى لیژنه‌ى باڵاى نیشتیمانى بۆ ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى ده‌كات بۆ درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆى ته‌واو بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا زیادیانكرد.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق داوایكردوه به‌جێبه‌جێكردنى رێكاره‌كانى قه‌ده‌غه‌كردن وخۆپاراستن وخۆ به‌دوورگرتن له‌شوێنى قه‌ره‌باڵغی تاوه‌كۆ حاڵه‌ته‌كان زیاتر نه‌بن.