وەزیری ناوخۆ: قەدەغەی هاتووچۆ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ناگرێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند قەدەغەكردنی هاتووچۆ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ناگرێتەوە. ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ نووسراوێكی ئاڕاستەی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كرد و ئاگاداری كردنەوە لەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ ئاژانس و ڕێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران ناگرێتەوە. ڕوونیشیكردەوە كە هاتووچۆی ئەو لایەنانە […]