داواكاری گشتی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو كەناڵانەی لە مەترسی كۆرۆنا كەمدەكەنەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ داواكاری گشتی سلێمانی هەڕەشەی گرتنبەری رێكاری یاسایی لەو كەناڵانەی ڕاگەیاندن دەكات كە لە مەترسی پەتای كۆرۆنا كەمدەكەنەوە. داواكاری گشتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا داوا لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا دەكات كە بەرپرسانە مامەڵە بكەن لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی پەتای كۆرۆنا و “لە مەترسی ڤایرۆسەكە كەمنەكەنەوە و نەبنە هۆكاری لاوازكردنی بڕوا و متمانەی هاووڵاتییان”. […]