پێیوایە ناكرێت باسی سەركەوتن بكرێت عەللاوی باس لە دوو جەنگ دەكات لە عیراقدا

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە باس لە دوو جەنگ دەكات لە عیراق و پێیوایە سەركەوتن لەو دوو جەنگەدا نەهاتۆتەدی. ئەیاد عەللاوی سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە”نجومگەرەكان درۆیان كرد، داعشی تیرۆریست لە هەناوی هەژاریی و تایەفەگەریی و پەراوێزخستن و دوورخستنەوە و تۆقاندنەوە هاتۆتەدەر، لەڕووی سەربازییەوە سەركەوتین بەسەریدا و ئەو زەویانەمان ڕزگاركرد […]