دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ، پیشهوەرانى شارى كه‌لار هۆشدارى ده‌ده‌نه حكومه‌ت و رایده‌گه‌یه‌نن: هەربڕیارێک دژی قوت و پیشەی ڕۆژانەمان بێت جێگەی قبوڵ نیە لای ئێمە و پابەندی نابین.
له راگه‌یه‌نراوێكى پیشهوەرانى شارى كه‌لار، كه ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامییه‌تى شاره‌كه‌یان كردووه‌و تیایدا هاتووه: لەماوەی ڕابردوودا ئێمە وەکو سەرجەم دووکاندار،پیشەوەر،خواردنگەو هۆڵی لەشجوانی،مۆبایل فرۆش،نورینگە،خاوەن کافتریا و چاخانەکان،سایەقی تەکسی و دەسگێڕ.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، بۆماوەی دوومانگ لەژێر یاسایەکی هەڕەمەکی بێ پلان و بێ قەرەبوو کاری خۆمانمان ڕاگرت، هیچ خاوەن بڕیارێک نەهات قەرەبووی زەرەروزیانمان بکاتەوە،لێرەوە داواتان لێ دەکەین،لەژیر ڕێنمایی تەندروستی بڕیار دەربکەن،نەک ئفلیج کردنی بازاڕ و ڕاگرتن کاری ڕۆژانەی خەڵک.
پیشهوەرانى شارى كه‌لار ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، خۆتان ئاگاداری دۆخی ژیانوگوزەرانی ڕۆژانەی خەڵکن،هەربڕیارێک دژی قوت و پیشەی ڕۆژانەمان بێت جێگەی قبوڵ نیە لای ئێمە و پابەندی نابین جگە لە ڕێکاری تەندروستی.