سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیاو ئەندامانی خێزانەکەی تووشى كۆرۆنا بوون

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان رایگەیاند: کە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون.

نیکۆل پاشینیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای کردووە کە لەوانەیە لە میانی بەرێوەچوونی یەکێک لە کۆبوونەوەکان، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووببێت کە دواتر لە خۆیەوە، گواستراوەتەوە بۆ ئەندامانی خێزانەکەی.

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە لەئێستادا نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تیایدا دەرنەکەتووە و بەپێی تواناکانی درێژ بە کارکانی دەدات لە نووسینگەکەی.

بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ پشت به‌ ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا‌، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەرمینیا، گەیشتووەتە نۆ هەزار و ٤٠٢ کەس کە ١٣٩یان گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٤٠٢ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.