پزیشکانی مانگرتووی هەڵەبجە: گەر کورسیەک گرنگترە لەژیانی خەڵک، ئێمە ئامادەین دەست لەکاربکێشینەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


پزیشکانی مانگرتووی هەڵەبجە لەراگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنن: تەنها یەک داواکاریمان هەیە بۆ هاتنەوەمان بۆسەر کار و خزمەت کردنی هاوڵاتیانی ئەم شارە گۆڕینی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی، ئەگەر ژیانی خەڵک و وەزعی تەندروستی بەلاوە گرنگ بوایە ئەبوایە دەستی لەکاربکێشایەتەوە

راشیدەگەیەنن: گەر کورسیەک گرنگترە لە ژیانی خەڵک، ئەم بەڕێوبەرە ئەتوانێت تەندروستی ئەم شارە بەڕێوەبەرێ ئێمە هەموومان ئامادەین دەستلەکاربکێشینەوە

ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکەیە
هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە
بەڕێز جەنابی پارێزگار
گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان
ئێمە وەک پزیشکانی پسپۆری هەڵەبجە هیچ ڕۆژێک لاریمان نەبووە لە خزمەتی خەڵکی ئەم شارە ئازیزە وە ئێستاش کە لەبەرواری ٥/۱٦ ەوە مانمان گرتوە لە دەوام بەهۆی چەوتی و ناڕەوایەتی ئیدارەی تەندروستیە لەم شارەدا و تەنها یەک داواکاریمان هەیە بۆ هاتنەوەمان بۆسەر کار و خزمەت کردنی هاوڵاتیانی ئەم شارە گۆڕینی بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەر بۆیە ئەم کەسە بە بەرپرسی ئەم حاڵەی ئێستای تەندروستی ئەزانین و هەر ئەویش بەرپرسی هەر حەڵەتێکی نەخوازراوە کە ڕووبدات ئەو لەیەکەم دەقەوە کە ئەم گرفتە درووست بوو ئەگەر ژیانی خەڵک و وەزعی تەندروستی بەلاوە گرنگ بوایە ئەبوایە دەستی لەکاربکێشایەتەوە ئێستاش ئەگەر کورسیەک گرنگترە لە ژیانی خەڵک ئەم بەڕێوبەرە ئەتوانێت تەندروستی ئەم شارە بە بێ ئێمە بەڕێوە بەرێت ئێمە هەموومان ئامادەین دەست لە کار بکێشینەو.
پزیشکانی مانگرتووی هەڵەبجە