دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پشتیوانیخۆیان بۆ خۆپیشاندان و ناڕازاییه‌كانی هاوڵاتیان ده‌رده‌بڕن و داوا له ته‌واوی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كا ن و خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن بۆ داواكردنی مافه‌كانیان.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
سڵاوی خۆڕاگری وخەبات لەخەڵکی ناڕازی و بەشمەینەتی کوردستان
ئێمەلەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پشتیوانی تەواوی خەڵکانی خۆپیشاندەر و ناڕازی دەکەین بۆ داواکردنی تەواوی مافەکانیان لەسەرجەم شار‌و شارۆچکەکان
داواکارین لەم ڕۆژانە تەواوی خەڵکی بڕژێنە سەرشەقامەکان و پەیامی توڕەیی وناڕەزایی بدەن بەگوێی ئەم دەسەڵاتە ستەم کار‌و بێ باکەدا
تا ناچاریان کەین بیرێک لەژیان وبژێوی خەڵک بەگشتی و موچەخۆرانی ڕاستەقینەبەتایبەت بکەنەوە و چیتر یاری بەژیان و چارەنوسی خەڵکی زەحمەتکێشی ئەم هەرێمەوە نەکەن .
لە کۆتاییدا
وەك هەمیشە بەشدار و پشتیوانی هەموو جۆرە خۆپیشاندانیك و ناڕازەیەتیەك دەبین کە بۆ گێرانەوەی مافی خوراو شکۆی هاونیشتیمانیان بێت.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی