خەندان-
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی كه‌ركوك رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ده‌ستدڕێژی گولله‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و دو كه‌سی تریش برینداربون.
ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدس كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تێدابوه، له‌سه‌ر ڕێگیه‌ی (عه‌له‌م)ی كه‌ركوك، ده‌ستدڕێژی گولله‌یان له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كردوه
هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك– سه‌ڵاحه‌دین شه‌ش هاوڵاتی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چەکداروە کوژران.