هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی داواكارى گشتى دەڵێ، هەموو ئەو کەس و لایەنانە سزادەدرێن کە دەڵێن ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە یان هاونیشتمانییان لە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی سارد دەکەنەوە.
دادوهر پشتیوان سمكۆ، گوتهبێژى سهرۆكایهتیى داواكارى گشتى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەرکەسێک بەپێچەوانەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا قسە بکات یان بانگەشەی ئەوە بکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر.
گوتەبێژی داواکاری گشتی ئاماژەی بەوە دا: "رێکارەکان بەپێی جۆری بانگەشەکە دەبن، ئەو کەسەی چ لە رێگەی راگەیاندنەکان یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان بە هەر رێگەیەکی دیکە هانی خەڵک بدات لە دژی بڕیارەکانی حکوومەت و رێکارەکانی خۆپارێزیی هاونیشتمانییان، بەپێی یاسا سزا دەدرێت.
گوتهبێژى سهرۆكایهتیى داواكارى گشتى لەبارەی سزاکانیشەوە ئەوەی خستەڕوو: "سزاکانیش چەندین جۆرن، لەوانە پێبژاردنی ماددی بە چەندین ملیۆن دینار و بەندکردنیشی بۆ ماوەی شەش مانگ تا پێنج ساڵ تێدا دەبێت".
ئەم دادوەرە داوایش لە هاونیشتمانییان دەکات هەر سەرپێچییەکیان بینی ئاگاداریان بکەنەوە، ئەوانیش رێکاری یاسایی بەرامبەر کەسی سەرپێچیکار دەگرنەبەر.
سیروان سابیر