بهڕێز مامۆستا عهلی باپیر ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامیی كوردستان، بهرێزان ئهنجومهنی سیاسیی كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان.
بەبۆنەی نۆزدەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سهرجهم كادر و ئهندام و لایەنگرانی حزبهكهتان دهكهین و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
ئەم یادەتان لەکاتێکدا پیرۆز دەکەین، کە کوردستان و ناوچەکە و جیھان روبەڕووی پەتای مەترسیداری کۆڕۆنا و، قەیرانی تەندروستی و ئابووری بۆنەتەوە، کە ئەمەش دەرھاویشتە و کاریگەری نەرێنی چەند لایەنەی ھەیە، بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە کە لە ئاست تەحەدیەکان و سەختی قۆناغەکەدابن و، ھاوکات کاربکرێت بۆ پێکەوەیی و رێکخستنی نێوماڵی کوردی و قوڵکردنەوەی گیانی یەکترقبوڵکردن و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی و تەبایی کۆمەڵگەکەمان لە پێناو پاراستنی دەستەکەوتەکانمان و بەرەوپێشبردنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ ھاوڵاتیان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان