پەنابەرێكی عێراقی لە یۆنان كۆتایی بە ژیانی دەهێنێت

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-27 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان - 

رێكخراوی پەنابەرانی یۆنان، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند،"دو هاوڵاتی كە یەكیان عێراقییەو ئەوی دیكە ئەفغانییە، بەهۆی وەڵامنەدانەوەی داواكاریی مافی مانەوەیان خۆیان هەڵواسیوە و كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە".

ڕاشیگەیاند،"کۆچبەرە عێراقییەکە بە هەڵواسراوی لە ڕێڕەوی یەکێک لە هوتێلەکانی ناوچەی مۆریس نزیك سنوری باكوری مەكدۆنیا دۆزراوەتەوە و تەرمی کۆچبەرە ئەفغانییەکەش بە هەڵواسراوی لە ژێر پردێکدا بینراوە.هاوڵاتییە عێراقییەكە تەمەنی 30 ساڵ بوە و ئەفغانیەكە تەمەنی 32 ساڵ بوە"


ناوچەی مۆریس لە یۆنان، یەكێكە لەو ناوچانەی كە زۆرترین پەنابەری تێدا كۆكراوەتەوە و لەئێستادا 350 بۆ 400 پەنابەر لە شوقەو كۆمەڵگە نیشتەجێبونەكانی ئەو ناوچەیە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیدان.