ههولێر-KDP.info-ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی وردەکارییەکانی دانوستاندن لە گەڵ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات.
بهپێی ڕاگهیندراوێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/3 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆدەبێتەوە.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە :
- خستنەڕووی راپۆرتی تەوەر و وردەکارییەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
- خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
- گفتوگۆکردن لە سەر رەشنووسی چەند پڕۆژە یاسایەک.