مستەفا کازمی: رێگەنادەین چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی مافی فەرمانبەران بێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-03 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

بەغدا-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، رێگەنادەن چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی مافی فەرمانبەران بێت و بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە تایبەتەکانی دەرکردووە.

مستەفا کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوەو نووسیوویەتی: رێگەنادەین چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی مافی فەرمانبەران و ئەوانەی داهاتیان سنووردارە و خانەنشین و ئەوانەی شایستەی چاودێری کۆمەڵایەتین، بێت.

مستەفا کازمی هەروەها نووسیوویەتی: بڕیارماندا بە کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و پلە تایبەت و پلە باڵاکانە لەگەڵ راگرتنی مووچەی ئەوانەی دوو مووچە و مووچەی وەهمی وەردەگرن، لەگەڵ کەمکردنەوەی جەرجییەکانی حکوومەت.