پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکانی کوردستان

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-27 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە ئاماژە بە ئەوە دراوە کە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمانی زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەوری باراناوی بێت لە تەواوی کاتەکاندا، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت و نزمترین پلەی گەرمی ٧ پلە دەبێت کە لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترین پلەش لە کەرکووک دەبێت کە دەگاتە ١٦ پلە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت بۆ سبەی لە شەودا پلەی گەرمی پلەیەک زیاتر بێتە خوارەوە و لە ڕۆژیشدا بەپێچەوانەوە بەرزبێتەوە لەگەڵ بارینی نمە باران.