English | عربي

ئامارى سه‌ردانیكه‌رانى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر بۆ ڕۆژانى جه‌ژن ئاشکرا دەکرێ


ئامارى سه‌ردانیكه‌رانى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر بۆ ڕۆژانى جه‌ژن ئاشکرا دەکرێ

2019/06/06 | 21:20

(هەواڵ كوردستان)-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایگه‌یاند له‌ماوه‌ى رۆژانى جه‌ژندا ژماره‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتیان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانى سه‌نته‌رى شاریان كردووه‌ و چاره‌سه‌ریی پێویستییان وه‌رگرتووه‌.

 

فاخیر كرمانجى گوته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌ (باسنیوز)ى راگه‌یاند: "له‌ رۆژانى یه‌كه‌م و دووه‌مى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا ته‌نیا له‌سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر (4500) كه‌س سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه‌ و چاره‌سه‌رى پێویستتان بۆ كراوه‌ له‌لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستتیه‌وه‌ كه‌ له‌رۆژانى جه‌ژنیشدا ئێشكگرن".

 

راشیگه‌یاند: "ژماره‌یه‌كى زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن به‌هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستییانه‌وه‌یه‌ له‌ جه‌ژندا, كه‌ زۆربه‌یان حاڵه‌تى ئاساین و دواى باشبوونى ته‌ندروستیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌".

 

ئاماژه‌ى به‌ ئه‌وه‌ش كرد" له‌و ژماره‌یه‌ى كه‌ سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه‌ (7) رووداوى هاتوچۆ و (3) رووداوى پێوه‌دانى مار و دووپشك و (17) سوتان، (100) نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ و بچووك و (863) خه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ تۆماركراون و له‌و ژماره‌ زۆره‌ هیچ رووداوێكى گیانله‌ده‌ستدان تۆمار نه‌كراوه‌".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending