English | عربي

به‌ وێنه‌.. پێشانگای ماڵی كوردەواری له‌ شاری هه‌ولێر


به‌ وێنه‌.. پێشانگای ماڵی كوردەواری له‌ شاری هه‌ولێر

2019/06/06 | 22:20

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر  به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانەوە، پێشانگایەكی كاری ده‌ستی له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌ و بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ به‌رده‌وام بێت.بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، دوێنێ چوارشەممە پێشانگای كاری دەستی ماڵی كوردەواری لە شاری هەلێر كرایەوە، كە نزیكەی 30 كەسی دەستڕەنگین تێیدا بەشداریكردوە و بریار وایە پێشانگاكە ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت.

كه‌ریم شێخانی، سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند، به‌هاوكاری ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار و پارێزگای هه‌ولێر و ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان ئەو پێشانگایەی كردوەتەوە و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.ئاماژەی بەوەشكرد "پێشانگاكە لە دو به‌ش پێكهاتوه‌، كە بریتین لە  كاره‌ ده‌ستیه‌كانی كەسانی ده‌ست ره‌نگین كە لە پێشانگاكەدا بەشداریانكردوە، به‌شه‌كه‌ی دیكە بە مەبەستی زیندوكردنه‌وه‌ی كاره‌ ده‌ستیەكانی باپیرانمان و كه‌له‌پوری كورده‌واری، چه‌ندین كه‌ل و په‌لی به‌كارهاتوی كۆنی تێدا نمایشكراوه‌.سەبارەت بە چالاكیەكانی داهاتویان كەریم شێخانی وتی "ئه‌و پێشانگایه‌ هاوشێوەی كەمپەینێكە، له‌ داهاتودا لە چالاكیەكانمان بەردەوامدەبین و لە ناوچە گه‌شتیاریەكاندا كارەكانمان پێشكەشدەكەین"، وتیشی "له‌ پێشانگاكانی داهاتوماندا ژماره‌ی به‌شداربوان زیاترده‌كه‌ین و سەرجەم ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كاری ده‌ستیدا به‌هره‌مه‌ندن ده‌توانن لە چالاكیەكانماندا به‌شداریبكه‌ن".

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/1966201962210311_628327587648930_7738185398303588352_n







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending