هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ پاكستان دوو په‌رله‌مانتار به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

له‌ پاكستان دوو په‌رله‌مانتار به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
له‌ پاكستان دوو په‌رله‌مانتار به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

2020-06-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەرپرسانی پاکستان گیانلەدەستدانی دوو پەرلەمانتاری وڵاتەکەیان بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەرپرسانی پاکستانی رایانگه‌یاندووه‌ هەردوو پەرلەمانتار، میان جەمشید کاکاخیل و شەوکەت مەنسور شیما بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەستدا.

بەگوتەی ئەو بەرپرسانە، هەردوو پەرلەمانتارەکە بەر لە 10 رۆژ تووشی کۆرۆنا بوونە.
بەمەش ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی پاکستان کە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج پەرلەمانتار.

لە 24 کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و 131 کەسی دیکە لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوونە و بەمەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە بەرزبووەوە و گەیشتە 80 هەزار و 463 کەس.

هەروەها 67 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە بەمەش کۆی ئەوانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و 688 کەس.