هەواڵی کوردستان ئێستا

هەڕەشە لە كوردانی ناو خانەقین دەكرێت بۆ ئەوەی بەتەواوی تەعریب بكرێت

هەڕەشە لە كوردانی ناو خانەقین دەكرێت بۆ ئەوەی بەتەواوی تەعریب بكرێت
هەڕەشە لە كوردانی ناو خانەقین دەكرێت بۆ ئەوەی بەتەواوی تەعریب بكرێت

2020-06-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین رایگەیاند، لە دەوروبەری خانەقین 35 گوند بە تەواوی چۆڵ كراون و لە شەش گوندیش كە سەر بە شارەوانیی خانەقینن، نزیكەی 70ماڵێك ماون. دەشڵێ، لە ئێستادا هەڕەشە لە كوردانی ناو خانەقین دەكرێت بۆ ئەوەی شارەكە چۆڵ بكەن و بەتەواوی خانەقین تەعریب بكرێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی گوندە كوردنشینەكانی دەوروبەری خانەقین هەمووی بە كورد چۆڵ كران، كە 35 گوند بوون، ئێستا هاتوون بۆ ئەو گوندانەی دەكەونە ناو شارەوانیی خانەقین، كە ئەوانیش بە كورد چۆڵ دەكەن و لە ئێستادا خەڵك بەردەوام چۆڵیان دەكات و تەنها 70ماڵێك ماون لە شەش گوند، ئینجا هاتوون بۆ ناو خانەقین هەڕەشە لە خەڵكی كورد دەكەن كە خانەقین چۆڵ بكەن، چونكە دەیانترسێنن كە داعش دێت بۆ شارەكە، بۆیە خەڵكیش هەست بە مەترسی دەكات و ڕادەكات، كە بێگومان دەیانەوێت خانەقین بە تەواوی تەعریب بكرێت".

شێخ مستەفا گوتیشی: "كورد و عەرەب دەڕفێنن و عەرەبەكان ئازاد دەكەن و كوردیش شەهید دەكەن، هەروەها دەغڵودانیشیان دەسوتێنن، بۆیە بە ناچاری ڕادەكەن و دەچنە كفری و كەلار، كە ئەوانیش ئەمە بە پیلان دەكەن تا كورد لە خانەقین نەمێنێت، چونكە هەموو جۆرە تەعەدایەك لە كورد دەكرێت".

 

بڵند ئیبراهیم