English | عربي

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ خانه‌قین روویدا


ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ خانه‌قین روویدا

2019/06/08 | 16:45

(هەواڵ كوردستان)- به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ خانه‌قین جوتیارێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ برینداربوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ پۆلیسی خانه‌قین ئه‌مڕۆ 8-6-2019، رايگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی “یوسف به‌گ”ی قه‌زای خانه‌قین، بۆمبێكی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ جوتیارێك برینداربووه‌.

راشیگه‌یاند: جوتیاره‌كه‌ ناوی (عه‌باس عه‌لی رۆسته‌م)ه‌و له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ له‌ ناوكێڵگه‌كه‌ی خۆی سه‌رقاڵی كاركردن بووه‌.

جێگای باسه‌ ماوه‌یه‌كه‌ تیرۆرستانی داعش بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه‌و دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو خه‌ڵكدا، ناوه‌ناوه‌ هێرشی تیرۆرستی له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س شه‌هیدو برینداربوون.

pukmedia








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending