هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، دواین ئامارى تووشبووانى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، دواین ئامارى تووشبووانى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌
وەزارەتی تەندروستی هەرێم، دواین ئامارى تووشبووانى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌

2020-06-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاند: لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 61 تووشبووی ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار کراوه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (3559) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1419) هەولێر، (1478) سلێمانی، (601) دهۆك، (4) گەرمیان،(48) ڕاپەڕین.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو، (61) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (4) پۆزەتیڤ:
(2) پیاو تەمەنیان (75)، (27) ساڵ، (2) ئافرەت تەمەنیان (75)، (32) ساڵ، سێ نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەکیان بەرکەوتووی تووشبوانە، دوو پیاوەکە دانیشتووی گەرەکی کوێستان و ناحیەی عەنکاوەن، دوو ئافرەتەکە دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆران لە پارێزگای ھەولێر.

پارێزگای سلێمانی (57) پۆزەتیڤ:
شاری سلێمانی (48) پۆزەتیڤ:

(23) پیاو و (23) ئافرەت و (2) منداڵ بە تەمەنە جیاوازەکان تووشبوو. (8) لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، (40) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق، یەك تووشبوو دانیشتووی شاری کەرکوك، ئەوانی تر تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی گەرمیان (2) پۆزەتیڤ : (2) ئافرەت تەمەن (36)، (26) ساڵ، تووشبووی یەکەم بەرکەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی کردووە، دانیشتووی گەرەکەکانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای کەلار.

ئیدارەی ڕاپەڕین (7) پۆزەتیڤ :

(2) پیاو تەمەنیان )43(، (37) ساڵ و (3) ئافرەت تەمەنیان (70)، (47)، )32 ( ساڵ، (2) منداڵ (11)، (4) ساڵ سێ نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، چوار بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکەکانی نەورۆز، ڕاپەڕین، ماردین لە قەزای ڕانیە، گەڕەکی چۆمان لە شارۆچکەی چوارقوڕنە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (82926) پشکنین بووە)

ئاماری گشتی:
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (910) تووشبوو، لەنێویاندا (16) مردن هەیە و (441) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (453) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان