English | عربي

چەند زانیارییەك سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێ


چەند زانیارییەك سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێ

2019/06/08 | 19:10

(هەواڵ كوردستان)-

پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی ئاشکرای دەکات کە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و گەنجینەی وەزارەتی داراییش جەختی دەکاتەوە.

 

ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: " لە وەزارەتی دارایی پێمان راگەیاندراوە کە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و كەمتر لە 30 رۆژ جارێک مووچە دابەش دەكرێت".

 

سەبارەت بە كاریگەری پشووی جەژن لەسەر دواكەوتنی مووچە، ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "پێش جەژن مووچەی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشكرا، پشووی جەژن كاریگەرییەكی ئەوتۆی نەبووە و لەم هەفتەیەوە دەست دەكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ".

 

لەلایەیک دیکەوە سەرچاوەیەک لە گەنجینەی وەزارەتی داراییەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند کە دەست بە دابەشکردنەوەی مووچە دەكرێتەوە و سبەی یەکشەممە، مووچەی مانگی ئاداری وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێ.

 

روونیشیكردەوە کە ئەم هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەکی دیکەش دابەش دەکرێت و لە كاتی گەیشتنی پارەی بەغدا تاوەكو 25ی 6 مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەش دەكرێت.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending