رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، به‌پاره هاوكارى عێراق ده‌كات
2020-06-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌بڕی 3 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار هاوكاری عیراق ده‌كات له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنادا.
وائیل حهتاحیت سه‌رۆكی گروپی فریاگوزاری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عیراق رایگه‌یاند، هاوكارییه پزیشكییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخانكراوه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌گاته عیراق.
ئه‌و هاوكارییه‌كه‌ش به‌بڕی 3ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار ده‌بێت. له ماوه‌ی رابردووش‌دا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هاوكاریی پزیشكی و ته‌ندروستی به‌بڕی ملیۆنێك و 300 هه‌زار دۆلار بۆ عیراق ناردووه .