وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، گیانله‌ده‌ستدانى 15 كه‌سی دیكەی به كۆرۆنا راگه‌یاند
2020-06-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 15 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 672 كه‌سی دیكه تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، رایگه‌یاندووه، له 24 كاتژمێری رابردوودا 11 هه‌زار و 960 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: 243 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام 15 كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆی گشتی تووشبووان: (8) هه‌زار و (840) كه‌س.
كۆی گشتی چاكبوونه‌وه: (4) هه‌زار و (338) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێریدان: (4) هه‌زار و (231) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێری ورددان: (50) كه‌س.
كۆی گشتی مردووان: (271) كه‌س.