English | عربي

وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ئەزموونەکانی پۆلی ١٢ بڵاودەکاتەوە


وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ئەزموونەکانی پۆلی ١٢ بڵاودەکاتەوە

2019/06/09 | 00:05

(هەواڵ كوردستان)-

لێژنەى باڵاى ئەزموونەکانى وەزارەتى پەروەردە رایگەیاند لێژنەیەکى پسپۆڕ بۆ ئەو وانەیەک پێک دەهێنرێت کە سەرنج و تێبینییان لەسەرە و مافى قوتابیان نافەوتێت.

 

کەریم لەتیف بەڕێوەبەرى لێژنەى باڵاى ئەزموونەکانى وەزارەتى پەروەردە لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست (باسنیوز) کەوتووە رایگەیاندووە: "بە ئامادەبوونى وەزیرى پەروەردە لێژنەى باڵاى ئەزموونەکان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکى ئەنجامدا کە تێیدا بڕیاردرا لێژنەیەکى پسپۆڕ و شارەزا لە هەر وانەیەک لەو وانانەى تێبینى لەسەرە پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونى ورد چونکە ئێستا قوتابیان لەنێو پڕۆسەى ئەزموونەکاندان بۆ نەشێواندنى بارى دەرونییان لەکۆتایى تاقیکردنەوەکاندا، بەپێى راپۆرتى لێژنەکان بڕیارى ئەرێنى لە بەرژەوەندى قوتابیان دەدرێت".

 

راشیگەیاندووە" بۆ خوێندنى (2018-2019) تەکنەلۆژیاى پێشکەوتوو بەکارهاتووە و رێژەى هەڵە هونەرییەکان کەمبۆتەوە و ئەمنیەتى پرسیارەکان دەستەبەر کراوە".

 

ناوبراو ئاماژەى بە ئەوەش کردووە" لەسەرەتاى دەستپێکردنى ئەزموونەکانەوە زۆر قسە و قسەڵۆک دەکرا نابێت ئەمانە ببنە مایەى شێواندنى دەروونى قوتابیان و کەس و کارییان، بۆیە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە لەچوارچێوەى رێنماییەکاندا هاوکارى تەواوى قوتابیان دەکەین، پێویستە مامۆستاسانیش هاوکاربن لە ئارامى و هێورکردنەوەى دەروونى قوتابیاندا".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending