English | عربي

لەنجە عەلی نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە


لەنجە عەلی نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە

2019/06/09 | 01:10

(هەواڵ كوردستان)-

خانمە گۆرانیبێژی کورد، لەنجە عەلی کە بەردەوام بە گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانییەوە ناسراوە و ناوبانگی دەرکردووە وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت بڵاوکردەوە.

 

لەنجە عەلی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام)دا بڵاوکردەوە و نوسیویەتی " کات و وزە وەک پارە وایە لە بانکدا کە زۆر سەرفت کرد تەواو دەبێت، بۆیە بزانە لەکێ و لەچیدا سەرفی دەکەیت".

 

لەنجە عەلی ماوەی حەوت ساڵە گۆرانی دەڵێت و تائێستاش نزیکەی 16 گۆرانی بڵاوکردۆتەوە و 10 ڤیدێۆکلیپیشی هەیە، لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و لە ئێستاشدا لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە، پێشتر لە لێدوانیکدا بۆ (باسنیوز) گوتی: "نیوەم ھەڵەبجەییە و نیوەی دیکەشم گەرمیانییە، بەڵام لە شاری لەندەنی بەڕیتانیا گەورە بوومە و ئێستاش ھەر لە لەندەن ژیان بەسەر دەبات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending