English | عربي

بەوێنە.. لە سنووری كەركووك دەست بەسەر مۆڵگەیەكی داعشدا گیرا


بەوێنە.. لە سنووری كەركووك دەست بەسەر مۆڵگەیەكی داعشدا گیرا

2019/06/09 | 09:20

(هەواڵ كوردستان)- "خواردەمەنی و ئامێری پەیوەندی و كەرەستەی تەقینەوەی تێدا بووە"

دوێنێ شەممە لە سنووری پارێزگای كەركووك دەست بەسەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا گیراوە كە خواردەمەنیی وشكە و ئامێری پەیوەندی و كەرەستەی تەقینەوەی تێدا بووە.

 

بەپێی راگەیاندراوێكی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق كە وێنەیەكیشی بۆ (باسنیوز) نێردراوە و تێیدا هاتووە، لەسەر زانیاریی هەواڵگیری و بە پاڵپشتیی فڕۆكەی جەنگی، هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق لە سنووری پارێزگای كەركووك دەستیان بەسەر مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشدا گرت.

 

راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەنێو مۆڵگەكەدا خواردەمەنیی وشكە و جلی سەربازی و ئامێری پەیوەندی و كەرەستەی تەقینەوەی تێدا بووە.

 

وێڕای ئەوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێك پێش ئێستا حەیدەر عەبادی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایهاتنی داعشی لە عێراق راگەیاند، بەڵام ئەو تیرۆریستانە لە سنووری پارێزگاكانی نەینەوا، ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالە و بەتایبەت لە سنووری پارێزگای كەركووك جنوجۆڵیان هەیە و دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و كشانەوەی پێشمەرگە لە پارێزگاكە ئێستا جموجۆڵی ئەو تیرۆریستانە زیادی كردووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending