تۆری میدیایی یه‌كگرتوو ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی سپێده‌ده‌كات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له‌باری هێرشكردنه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده كه ئه‌م شه‌و بۆ رووماڵكردنی خوپیشاندانه‌كانی بازگه‌ی كه‌له‌ك تۆڕی میدیایی یه‌كگرتوو به‌یاننامه‌یه‌ك به‌لاو ده‌كاته‌وه و تێدا رایده‌گه‌یه‌نێت: جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان رێكخراوه‌كانی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان كۆنسوڵخانه و نوێنه‌رانی وڵاتان
بۆ جاری سێیه‌م بۆ ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك ، هێزه ئه‌منییه‌كان زۆر ناشارستانیانه و دوور له رۆحی یاسا پارێزی ، ئه‌وپه‌ڕی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به تیمه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده ده‌نوێنن
دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كانی دهۆك و سلێمانی ، ئه‌مجاره‌یان له خۆپیشاندانه‌كانی شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی له بازگه‌ی كه‌ڵه‌كی نزیك هه‌ولێری پایه‌ته‌خت ، هێزه ئه‌منییه‌كان په‌لاماری تیمی كه‌ناڵی سپێده ده‌ده‌ن و به لێدان و قسه‌ی نه‌شیاو و نابه‌جێ ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونیان ده‌ده‌ن ، له‌م كرداره نایاساییه‌دا ، سه‌ره‌تا مۆبایلی لایڤی سۆشیال میدیای سپێده ده‌به‌ن و دواتر كامیره‌ی وێنه‌گری سپێده ده‌شكێنن.
وێڕای ئه‌وپه‌ڕی ئیدانه‌كردنی ئه‌م جۆره كرداره ناشارستانیانه ، جارێكی تر بۆ رای گشتی راده‌گه‌ینین ئه‌م جۆره په‌لامارو ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه ، ساردمان ناكاته‌وه له‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی راسته‌قینه‌ی داخوازییه ره‌واكانی ئه‌وان بین ، له هه‌ر شوێنێك مافی شه‌قام هه‌بێ ، كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌ش له‌وێ ده‌بێت ، ئیتر له‌مپه‌ر و مه‌ترسییه‌كان هه‌رچییه‌ك بن . باشتر وایه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رێز له یاسای كاری رۆژنامه‌وانی بگرن ، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر جاره‌ی له شارێكی كوردستان ، ئاوا پێشێلی یاسا بكه‌ن .
تیمی سپێده :
1- عزیز محمد / نێردراوی سپێده
2- محمد ره‌ئوف / وێنه‌گر
3- محمد بڵباس / كارمه‌ندی سۆشیال میدیا