English | عربي

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند


ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند

2019/06/09 | 13:55

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند، کە بڕێكی زۆر له‌ حه‌ب و ده‌رزی هۆشبه‌ریان پێبوە و هەوڵیانداوە لە سلێمانییەوە بگوازنەوە بۆ بەغدای پایتەخت.بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "لە چوارەم شەوی جەژنی رەمەزان دوای ئەوەی لە رێگەی سەرچاوە تایبەتەکانمانەوە زانیاریمان پێگەیشت توانیمان  له‌بۆسه‌یه‌كدا له‌بازگه‌ی بانی مه‌قان ده‌ست بگرین به‌سه‌ر مونشائه‌یه‌كدا کە برێكی زۆر له‌حه‌ب و ده‌رزی هۆش به‌ری تێدا بو".ئاماژەی بەوەشکردوە، چوار كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ومادانه‌وه‌ ده‌ست گیركراون كه‌ویستویانه‌ ئه‌ومادانه‌ له‌پاریزگای سلێمانیه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق.لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیدا هاتوە،  ئه‌و چوار كه‌سه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و تۆمه‌تبارن به‌ بازرگانیكردن به‌و مادانه‌وه‌ به‌پێی مادده‌ی 14ی هۆشبه‌ر به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن و لێكۆینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending