English | عربي

بەڤیدیۆ؛ لەگردبونەوەیەكدا لەدهۆك داوای لەسێدارەدانی بكوژی دلین دەكرێت


بەڤیدیۆ؛ لەگردبونەوەیەكدا لەدهۆك داوای لەسێدارەدانی بكوژی دلین دەكرێت

2019/06/09 | 20:30

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-ئەمڕۆ لە گردبونەوەیەكدا لە بازاڕی دهۆك، هاوڵاتیان داوایانكرد، هەرچی زوە بكوژی دلین وەلیدی 10 ساڵان لەسێدارە بدرێت.هەر لەو گرتە ڤیدیۆییە كە بۆ خەندان نێردراوە، هاوڵاتیان داوا دەكەن بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، هەرچی زوە بكوژی دلین وەلیدی تەمەن 10 ساڵان لەسێدارە بدرێت.

 

لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دھۆک ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە دوەم رۆژی جەژن دلین لەگەڵ برایەکی و ئامۆزایەکی لە جەژن و گەڕان بون لە گەڕەکی خۆیان و سەردانی ماڵی کەسوکارو دراوسێکانیان کردوە، دوای ماوەیەک دیار نامێنێت و نەگەڕاوەتە ماڵەوە، سەعات 1:00ی شەو کەسوکارەکەی دوای بێهیوا بون لە گەڕانەوەی، پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکەن و ئاگاداریان دەکەنەوە لە دیارنەمانی منداڵەکەیان".ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردوە و رۆژی دواتر چەند کەسێک بە گومانی روداوەکە دەستگیرکران، تا دواجار دوێنێ شەممە تەرمەکەی دلین له‌ چه‌می خواره‌وەی یاریگای یانه‌ی دهۆك به‌ كوژراوی دۆزرایەوە.دلین-ی 10 ساڵان "لەلایەن پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ کە ناسیاوی باوکی بوە، کوژراوە"، پۆلیسی دهۆک دەڵێت، "دلین، بکوژی ناسیوە و بە مامە بانگی کردوە، بەڵام ئەو ویستویەتی دەستدرێژی سێکسیی بکاتە سەری، کە سەرکەوتوش نەبوە کوشتویەتی".بەڕێوەبەری پۆلیسی دھۆک وتیشی، "یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکرابو، دانیناوە بە تاوانەکەیداو باسی لەوەکردوە، کە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە لە گەڕەکی زۆزان دلینی بینیوە و ناسیویەتی و هاوڕێیەتی لەگەڵ باوکی دلین هەیە، کاتێک قسەی لەگەڵ دلین کردوە، توانیویەتی رازی بکات لەگەڵی بڕوات".بەوتەی پۆلیس؛ "تۆمەتبارەکە دلینی بردوە بەرەو گەڕەکی خەبات و نزیک چەمێک، هەروەها دلین لەگەڵی چوە بەوپێیەی چەند جارێک لەگەڵ باوکی بینیویەتی و وەک کەسێکی ناسراو بوە، دواتر تۆمەتبار هەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەر ئەو منداڵە، بەڵام رازی نەبوە و چەند جارێک هاواری کردوە، دواتر تۆمەتبارەکە لە رێی شکاندی دارێکەوە کە لە ملی داوە، دلینی کوشتوە".بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک رونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکە لەدایکبوی ساڵی 1972 ە و خەڵکی ناوچەکەیە، خاوەن پێشینەیە و لە ساڵی 2005 یش هەوڵی کوشتنی کەسێکی داوە و بەو هۆیەوە زیندانی کراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending