English | عربي

هه‌ولێر به‌ ره‌سمی پێشوازی له‌سه‌رۆك كۆمار ده‌كات


هه‌ولێر به‌ ره‌سمی پێشوازی له‌سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

2019/06/09 | 22:05

(هەواڵ كوردستان)- هه‌ولێر به‌ ره‌سمی پێشوازی له‌سه‌رۆك كۆمار ده‌كات له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی سالار مه‌حمود راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم، به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای عیراق كه‌ پێكهاتوون له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتحادی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران و راوێژكاران سه‌ردانی پایته‌ختی هه‌رێم ده‌كات و به‌پرۆتۆكۆڵی فه‌رمی پێشوازی لێده‌كرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ ده‌رفه‌ته‌ بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌ كوردستاندا كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خوات و كاریگه‌ری ئیجابی ده‌بێت.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، كه‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق وه‌ك هه‌وێنی یه‌كڕیزی ده‌ڕوانێته‌ هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌و بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و به‌ دوورگرتنی له‌ مه‌ترسی و ململانێ نه‌خوازراوه‌كان.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌… به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌توێنێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای عیراق كه‌ پێكهاتوون له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتحادی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران و راوێژكاران سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی پایته‌ختی هه‌رێم ده‌كات و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌پرۆتۆكۆڵی فه‌رمی پێشوازی له‌ سه‌رۆك كۆمارو وه‌فدی یاوه‌ری ده‌كرێت.

كوردستانێكی به‌هێز له‌ عیراقێكی ده‌ستوریدا تێزی سه‌رۆكی وڵاته‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ كاریگه‌ری ئیجابی له‌ ره‌واندنه‌وه‌ی كێشه‌ سیاسیه‌كان ده‌بێت و سه‌ره‌تایه‌كی باش و ده‌رفه‌ته‌ بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌ كوردستاندا كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خوات.

هه‌روه‌ها له‌ چاره‌سه‌ری گرفتی نێوان هه‌روو حزبی باڵای كوردستان یه‌كێتی و پارتیش كاریگه‌ری ئیجابی هه‌بووه‌و ده‌بێت.سیاسه‌ت پێویستی به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانه‌و ره‌واندنه‌وه‌ی گرژیه‌كان خزمه‌ت به‌ قوت و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.

به‌ گیانی به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار وه‌ك هه‌وێنی یه‌كڕیزی ده‌ڕوانێته‌ هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه‌ له‌ دروستكردنی گوتاری هاوبه‌شی عیراق به‌هه‌رێمیشه‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ر دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌و بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و …








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending