English | عربي

زانكۆیەك بڕیاردەدات هەر خوێندکارێک بەر لە وەرگرتنەوەی نمرەی کۆتایی ساڵ نەمامێك بچێنێت


زانكۆیەك بڕیاردەدات هەر خوێندکارێک بەر لە وەرگرتنەوەی نمرەی کۆتایی ساڵ نەمامێك بچێنێت

2019/06/09 | 22:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-زانکۆی چەرمۆ بڕیاردەدات هەر خوێندکارێک بەر لە وەرگرتنەوەی نمرەی کۆتایی ساڵ پێویستە نەمامێك بچێنێت، سەرۆكی زانكۆش رایدەگەیەنێت، ئەم پڕۆژەیە ماوەیەکی زۆرە لە پلانیاندا هەیە، بەڵام دەرفەتی گونجاو نەبوە کە جێبەجێی بکەن.لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە ئەنجومەنی زانکۆی چەرمو بڕیاریداوە هەر خوێندکارێک بەر لە وەرگرتنەوەی نمرەی کۆتایی ساڵ دەبێت نەمام بچێنێت.هەر خوێندکارێک داوای بڕوانامەی دەرچون بکات، یان لە زانکۆ وەربگیرێت، پێویستە دو دار یان نەمام لە زانکۆی چەرموی پایتەختی شەهید و ئەنفالکراوان بچێنێت

بەپێی نوسراوەكە كە واژۆی سەرکەوت شەریف بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی چەرمۆی لەسەرە هاتوە،"لە بەرواری (١ی حوزەیرانی ٢٠١٩) هەر خوێندکارێک داوای بڕوانامەی دەرچون بکات، یان لە زانکۆ وەربگیرێت، پێویستە دو دار یان نەمام لە زانکۆی چەرموی پایتەختی شەهید و ئەنفالکراوان بچێنێت".

بڕیارەکە ناکەین بە مەرج بەسەر خوێندکارەکان، بەڵکو دەمانەوێت ببێتە نەریتێک لەناو توێژی گەنجان و وڵات سەوزتر بێت

لەو بارەیەوە صەڵاح ڕەزا، سەرۆکی زانکۆی چەرمو لە لێدوانێکی تایبەت بە خەندان، ڕایگەیاند، "بڕیارەکە ناکەین بە مەرج بەسەر خوێندکارەکان، بەڵکو دەمانەوێت ببێتە نەریتێک لەناو توێژی گەنجان و وڵات سەوزتر بێت و ژینگەی چەمچەماڵ بەرەوپێشچونی زیاتر بەخۆوە ببینێت"

سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەشدا کە، لە پلانماندا هەیە پڕۆژەکە گەورەتر بکەین و خانویەکی پلاستیکی لەناو زانکۆ دابمەزرێنین بە ئامانجی بایەخدانی زیاتر بە کەرتی ژینگە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بۆ خەندان وتیشی، "ئەو نەمام و درەختانەی کە بۆمان دێت لای خۆمان کۆیان دەکەینەوە و بە پلان و دیزاینێکی نوێ لەناو بینای زانکۆ و مۆنۆمێنتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەیچێنین"، هەروەها ڕاشیگەیاند،"ئەم پڕۆژەیە ماوەیەکی زۆرە لە پلانیاندا هەیە، بەڵام دەرفەتی گونجاو نەبوە کە جێبەجێی بکەن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending