English | عربي

زانكۆی چەرمۆ بڕیارێكی نوێ یۆ خوێندكاران دەردەكات


زانكۆی چەرمۆ بڕیارێكی نوێ یۆ خوێندكاران دەردەكات

2019/06/09 | 23:40

(هەواڵ كوردستان)- زانكۆی چه‌رموو مه‌رجێكی نوێی بۆ پێدانی بڕوانامه‌ به‌خوێندكارانی ده‌رچوو و وه‌رگرتنی خوێندكار له‌ زانكۆكه‌ داده‌نێت كه‌ ده‌بێت خوێندكار دوو دار یان نه‌مام له‌ناو زانكۆ بچێنێت.

ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رمووی چه‌مچه‌ماڵ له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌كدا خوێندكارانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌، له‌ به‌رواری 1-6-2019 ه‌وه‌ هه‌ر خوێندكارێك داوای بڕوانامه‌ی ده‌رچوون بكات، یان له‌ زانكۆ وه‌ربگیرێت، پێویسته‌ دوو دار یان نه‌مام له‌ زانكۆی چه‌رموو بچێنێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ئێستادا له‌نێو كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی حكومی و حزبی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ته‌حه‌دای ناشتنی نه‌مامێك و داواكاری له‌ دوو كه‌سایه‌تی دیكه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كه‌ مه‌به‌ست لێی سه‌وز كردنی ناوچه‌كه‌ و دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروسته‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending